لە هیندستان هێلیکۆپتەرێک کەوتەخوارەوە

لە هیندستان کە ژمارەیەک زیارەتکاری هیندۆسی دەگواستەوە کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هێلیکۆپتەرێک لە ناوچەی ئۆتارکاندی باکوور دیارنەماوە و دواتر کەوتنەخوارەوەی پشتڕاستکراوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، هێلیکۆپتەرەکە شەش زیارەتکاری هیندۆسی گواستووەتەوە و بەهۆی خراپی کەشوهەواوە کەوتووەتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو فڕۆکەیەکی سەر بە هێڵی ئاسمانیی هیندستان کە ویستبووی لە فڕۆکەخانەی ئەحمەد ئاباد بەرەو لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێبکەوێت، لە ناوچەی میگانی ناجار لە نزیک فڕۆکەخانەکە کەوتەخوارەوە و نزیکەی 300 کەس گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەیەكی سەربازیی نزیك كیێڤ كۆنترۆڵكرا
پێنتاگۆن: سوپای ڕوسیا بەرەو كیێڤ دەڕوات و نیازی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای ‏هەیە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا باس لە پێشڕەویی ڕوسیا بەرەو كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا دەكات، پێیوایە مۆسكۆ نیەتی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای…
Total
0
Share