وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: هیچ فڕۆکەیەکمان لە ئێران نەخراوەتە خوارەوە

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، هیچ فڕۆکەیەکی جەنگییان لەلایەن ئێرانەوە نەخراوەتە خوارەوە.

ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی عەرەبیی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوەکرد، ئەو هەواڵانەی لەبارەی خرانەخوارەوەی فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیلی بڵاوکراونەتەوە، ناڕاستن.

دەشڵێت، “ئەو هەواڵانە لەلایەن سوپای ئێران و میدیاکانی نزیک لێیانەوە بڵاوکراونەتەوە و هیچ بنەمایەکی راستییان نییە”.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای ئێران رایگەیاند، چەند فڕۆکەیەکی جەنگیی ئیسرائیلییان لە رۆژئاوای ئێران خستووەتە خوارەوە و چارەنووسی فڕۆکەوانەکانیان نادیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: هانی بەغداد دەدەین بە خێرایی بۆ دابینكردنی وزە، واز لە تاران بهێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن پێداچوونەوە بە تەواوی لێخۆشبوون لە سزاكانی پەیوەست بەو وڵاتانە دەكات كە سەرچاوەی…
Total
0
Share