بایدن: پێویستە دادگایی دورخستنەوەی ترەمپ ئەنجامبدرێت

جۆ بایدن، سەرۆكی نوێی ئەمریكا

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ڕێوشوێنەكانی دادگایی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە ئەنجومەنی پیران پێویستە بەڕێوەبچێت.

جۆ بایدن، سەرۆكی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە 26ی كانونی دووەم وتی، پێویستە دادگا ڕێوشوێنە یاساییەكان تایبەت بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بگرێتەبەر.

بایدن لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (CNN) دوپاتیشیكردەوە لەسەر پێویستی دادگاییەكە و ئەركەكانی دیكەی ئەنجومەنی پیرانا لە پڕۆسەی یاسادانان و هەڵبژاردنی پاڵێوراوانی نوێ بۆ ئیدارەی ئەمریكا.

ئەوەشی وت، ئەنجامی بەڕێوەنەچوونی دادگاییەكە “خراپتر دەبێت” لە بەڕێوەچوونی.

سەرۆكی نوێی ئەمركا بەدوریشیزانی دەنگی پێویست بۆ تۆمەتباركردنی ترەمپ بەدەستبێت، ئاماژەی بەوەشكرد ئەنجامەكە جیاواز دەبوو ئەگەر بڕیاری دورخستنەوەی ترەمپ بەر لە شەش مانگ پێش كۆتایی هاتنی ویلایەتەكەی بوایە.

دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەران لیستی ئەو تۆمەتانەی دەرهەق بە ترەمپ پەسەندیكردووە پێشكەشكرد، كە تایبەتە بە تۆمەتباركردنی بە “هاندان” بۆ هەڵكوتانەسەر بینای كاپیتۆڵ لە 6ی ئەم مانگە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

بابەتی پێشتر

دایکی کانەکانی فۆسفات بەهۆی کەمتەرخەمیی حکومەتی عێراقەوە لە مەترسیدایە

بابەتی دواتر

پنتاگۆن هەڵسەنگاندن بۆ زیادکردنی بنکە سەربازییەکانی دەکات لە سعودیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەریاچەیەكی باكووری كوردستان بەستوویەتی و سەرنجی گەشتیارانی ڕاكێشا

دەریاچەی ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریی یه‌كێك له‌ پارێزگاكانى باكووری كوردستان، به‌هۆی ‏دابه‌زینی پله‌كانى گه‌رماوه‌ زیاتر له‌ 15 سانتیمه‌تر چینی سه‌ره‌وه‌ى…
Total
0
Share