بانکی ناوەندیی فەرەنسا: سەرکەوتنی ترەمپ مەترسی لەسەر ئابوریی جیهانی دروستدەکات

پارێزگاری بانکی ناوەندیی فەرەنسا پێیوایە سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا مەترسییەکانی سەر ئابوریی جیهانی زیاددەکات.

فرانسوا ڤیلێرۆی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی فەرەنسا و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرانی بانکی ناوەندیی ئەوروپا، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکدا لە شاری لیۆنی فەرەنسا پێشبینی ئەوەیکرد کە خولی دووەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ ببێتە هۆی کورتهێنانی زیاتری بودجە و مەترسی بۆ سەر بازرگانیی وڵاتەکە، ئەوەش دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر ئابوریی جیهانی.

ڤیلێرۆی پێیوایە کە بەڵێنەکەی ترەمپ بۆ بەرزکردنەوەی باج لەسەر هاوردەکردن بە مانای هەڵاوسانی زیاترە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە گەشەسەندنی ئابوری لە جیهاندا کەمدەبێتەوە.

دوێنێ ئەمریکییەکان دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووتری وڵاتەکەیان کردەوە بە سەرۆک و بووە 47ەمین سەرۆکی وڵاتەکە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر هێرشمان نەکردایە ئێستا ئـ.ـێران خاوەنی چـ.ـەکی ئـ.ـەتـ.ـۆم بوو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئێمە لە ئێران کارێکی باش دەکەین، پاشەکشەش ناکەین، ئەوان ناتوانن…
Total
0
Share