پنتاگۆن هەڵسەنگاندن بۆ زیادکردنی بنکە سەربازییەکانی دەکات لە سعودیە

ئەمریکا بەدواداچوون بۆ زیادکردنی توانای بنکە سەربازییەکانی لە شانشینی سعودیە دەکات بەهۆی ئەو ناکۆکییانەی لەگەڵ ئێران هەیەتی.

ئاژانسی ئەسۆشەیتدپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان تاوتوێی توانای بەکارهێنانی سەرجەم بەندەرەکانی سەر دەریای سور و فڕۆکەخانەکانی تائیف و تەبوکی نێودەوڵەتی لە سعودیە دەکەن.

ئاژانسەکە دەڵێت، “بەکارهێنانی ئەو پێگانە لەلا؛یەن ئەمریکاوە بۆ فراوانکردنی تواناکانی هیزەکانی ئەمریکایە لە کۆنترۆڵکردنی دەریای سور، بەهۆی ئەوەی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە گرنگی زۆری هەیە و ئەگەر هێرشی قورس و بۆمبڕێژکردنی کەشتییەکان و ‌هێرشی هەیە لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەی یەمەنەوە کە لایەنگرنی ئێرانن”.

ئەسۆشەیتد پرێس لە زاری بیڵ ئۆربان، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، “تاوتوێکردنی بەکارهێنانی ئەو سێ پێگەیە لەلایەن ئەمریکاوە ماوەی ساڵێك زیاترە دەستیپێکردووە و ڕێکارەکانی ئەو پلانانە کارێکی ژیرانەیە و دەکرێت لە بارودۆخێکی دیاریکراو و حاڵەتی تەواریدا بەکاربهێنرێت”.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاشکراشیکردووە کە ئەو هەنگاوانەی ئەمریکا بۆ بێزارکردنی هیچ لایەنێک نییە یاخود بۆ زیادکردنی ڕۆڵی ئەمریکا نییە لە ناوچەکەدا.

ئەمریکا خاوەنی ژمارەیەک بنکەی سەربازییە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانە کۆمەڵە گوندی نیشتەجێبوون لە سعودیە کە لەوێدا شارەزایانی سەربازیی ئەمریکی ڕاهێنان بە سەربازانی سعودی دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان جەخت لە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی دژی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوا دەکاتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری عێراق دڵنیاییدا لە هەرکاتێکدا پێویستبکات کردەی سەربازی دژی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدات…
زیاتر ببینە

ئەحمەدی نەژاد: گەورەترین بەرپرسی ئێران بۆ ڕیشەكێشكردنی هەواڵگریی ئیسرائیل، خۆی سیخوڕی ئیسرائیل بوو

سەرۆكی پێشووی ئێران دەڵێت، بەرپرسی ڕوبەڕوبوونەوەی ئیسرائیل لە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، خۆی سیخوری ئیسرائیل بوو. مەحمود ئەحمەدی نەژاد…
Total
0
Share