14ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی خوێن بەخشین دیاریکراوە.
ئەمڕۆژە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە، ساڵانە وڵاتانی جیهان بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن، چالاکییەکە سوپاسگوزارییە بۆ ئەو کەسانەی بە خۆبەخشی خوێنی خۆیان بە کەسانی دیکە دەبەخشن.
خوێنبەخشان دەبنە رزگارکەری ژیانی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە خوێنە بەتایبەت تووشبووانی تالاسیمیا بەجۆرێک ساڵانە ژیانی ملیۆنان کەس رزگاردەکەن، هەروەها دەتوانن تەمەنی ئەو نەخۆشانە درێژبکەنەوە کە حاڵەتی مەترسیداریان هەیە و زۆربەی کات پێویستیان بە نەشتەرگەریی قورس هەیە.
هەروەها خوێنبەخشان رۆڵێکی گرنگ لە رزگارکردنی ژیانی دایکان و منداڵان دەگێڕن بەتایبەت ئەوانەی لە چاودێریی چڕی تەندروستیدان.
هەرچەندە بەپێی راگەیەندراوی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خزمەتگوزارییەکانی خوێنی ئێستا لە زۆرێک لە وڵاتان رووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە لە دابینکردنی بڕی پێویست خوێن و دڵنیابوون لە کوالێتی و سەلامەتیی خوێنەکە.