بۆ تاووتوێکردنی دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لە شاری برۆکسل کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بەردەوامیی هێرشەکان بۆ سەر کەرتی غەززە کۆدەبنەوە.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دوایین هەڵوێستی خۆیان لەبارەی سزادانی ئیسرائیل، هەڵپەساردنی رێککەوتنەکان لەگەڵیدا تاووتوێبکەن.