بەرپرسێکى ئەمریکى: شەڕەکە هەفتەیەک دەخایەنێت

بەرپرسێکى ئەمریکى پێیوایە شەڕى ئەمجارەى نێوان ئێران و ئیسرائیل هەفتەیەک دەخایەنێت.

بەرپرسێکى ئەمریکى رایگەیاند، بەپێى خەمڵاندنەکانیان شەڕى نێوان ئیسرائیل و ئێران هەفتەیەکى تەواو دەخایەنێت.

کەناڵى ئەلجزیرە لە زارى بەرپرسەکەوە وتیشى، “چاومان لەسەر پاراستنى هێزەکانمانە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، چونکە هەڕەشە و پێشهاتەکان بەردەوام لە پەرەسەندندان”.

بەرەبەیانى دوێنێ ئیسرائیل هێرشێکى چڕوپڕى بۆ سەر تاران و ژمارەیەک شار و ناوچەى دیکەى ئێران ئەنجامدا و بەهۆیەوە چەندین سەرکردەى سەربازى و زاناى ئەتۆمى کوژران، جگە لە تێکدانى ژێرخانى سەربازى و ئەتۆمى.

شەوى رابردووش ئێران بە هێرشێکى هاوشێوە وەڵامى ئیسرائیلى دایەوە و چەندین ناوچەى لە تەلئەبیب و شارەکانى دەوروبەر کردە ئامانج.

دواتریش هەردوولا بەشێوەى جۆراوجۆر هێرش و پەلاماردانیان بۆسەر یەکتر درێژەپێدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: سوپای ئێران بەنیازە دەست بە هێرشی زەمینیی بکات

میدیاکانی ئێران؛ دیارترینیان ئاژانسی (میهر) لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویانکردووەتەوە، سوپای ئێران بیر لەوەدەکاتەوە، لە ڕێی دابەزینی ئاسمانییەوە،…
Total
0
Share