دۆناڵد ترەمپ: بۆردومانکردنی لوبنانمان لە ئیسرائیل قەدەغەکردووە

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، بۆردومانکردنی لوبنانمان لە ئیسرائیل قەدەغەکردووە و چیتر ئەو کارە ناکەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکان، ئیسرائیل چیتر بۆردومانی لوبنان ناکات و ئەمریکا ڕێگریان لێدەکات، ئیتر بەسە، هەروەها ئێران پاشماوە ئەتۆمییەکان ڕادەستی ئەمریکا دەکات و لە بەرامبەردا ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک پارە ناداتە ئێران.

وتیشی، دۆسیەی لوبنان پەیوەندی بە ئێرانەوە نییە و هەردوو وڵات بە جیا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا و فەرەنسای تێدایە.. ئەردۆغان 10 باڵیۆز وەك “كەسانی ناپەسەندكراو” دەناسێنێت

ئەردۆغان داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە، باڵیۆزانی ئەمریكا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بە “كەسانی ناپەسەندكراو” لە وڵاتەكە ڕابگەیەنن.…
Total
0
Share