فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کاراکرایەوە

بەڕێوەبەری رێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە سلێمانی، رایگەیاند، فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کاراکرایەوە.

ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری رێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە سلێمانی، رایگەیاند، “ئەپڵیکەیشنی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کاراکراوەتەوە و ئەو کەسانەی وەک گەشتیار لە دەرەوەی وڵات بوون، یان بە هەر هۆکارێکی دیکە خۆیان لە سیستمەکەدا تۆمار نەکردبوو، دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن”.

وتیشی، قۆناغی خۆتۆمارکردن بێبەرامبەر کۆتاییهاتووە و ئێستا هەرکەسێک کە خۆی تۆماردەکات دەبێت شەش هەزار دینار لە رێگەی ڤیزا کارتەوە بدات کە پێشتر دەبوو بڕی 11هەزار دینار بدرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج ڕەحیم: جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا یەکێکە لە مەرجەکانی ناردنی مووچە

سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا یەکێکە لە مەرجەکانی ناردنی مووچە. ئامانج ڕەحیم، سکرتێرى ئەنجومەنى…
Total
0
Share