سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە

هاوكات لەگەڵ خۆپیشاندانەكەی ناوچەی سەوزی بەغداد، موقتەدا سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، گەندەڵی بە گەندەڵییەكی وەكخۆی دژایەتی ناكرێت.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر تویتێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، گەندەڵی بە گەندەڵییەكی وەكخۆی دژایەتی ناكرێت، چاكسازیی گشتی نایەتەدی بەبێ چاكسازی خود.

سەدر كە بەشی زۆری تویتەكەی تایبەتكردووە ڕێنوێنی ئایینی بەهۆی نزیكبوونەوەی مانگی موحەڕەم و یادی عاشورا وتیشی، گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌موو عێراقدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ بانگخوازان سەرنجیان لەسەر گوێڕایەڵی خودا بێت و پەیڕەوی بنه‌ما ئاینیه‌كان بكه‌ن.

تویتەكە هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی ئەو خۆپیشاندانەی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەغداد لەلایەن لایەنگرانی ڕەوتی سەدر دەستیپێكرد و تیایدا خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایەسەر ناوچەی سەوز و تائێستا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە ڕێككەوتنی لەگەڵ پارتی هەیە و داوای ‏جێبەجێكردنی دەكات

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای زیندووكردنەوەی خاڵێكی ڕێككەوتنەكەیان لە پارتی ‏دەكات، كە تایبەتە بە دانانی كاندیدێكی یەكێتی بۆ پۆستی…
Total
0
Share