سەرۆک کۆماری عێراق بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوت

بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی خۆراکی جیهانی سەرۆک کۆماری عێراق بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوت.

نوسینگەی د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر بانگهێشتی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی سەرۆک کۆمار بەرەو رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێکەوتووە.

لە سەردانەکەیدا بۆ ئیتاڵیا ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و بەرپرسانی دیکەی حکومەت هاوەڵی لەتیف رەشید دەکەن، چاوەڕێ دەکرێت لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا چەندین کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجامبدەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی راپرسییەکان: کورسییەکانی یەکێتی بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکەن

بەپێی ئەنجامی چەند راپرسییەک، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا، کورسییەکانی بە رێژەیەکی بەرچاو زیاددەکەن. بەپێی ئەنجامی ئەو راپرسییانەی…
Total
0
Share