بۆ چارەسەری گرفتی مووچە پێشنیازی هەنگاوێکی نوێ دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ ناردنی مووچە، لە هەنگاوی داهاتوودا پێویستە رێوشوێن بەرامبەر لایەنی کەمتەرخەم بگیرێتەبەر.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەڕووی یاساییەوە، کێشەی مووچە چارەسەربووە و گرفتی هونەری و ئیداریی بۆ دروستبووە؛ هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند، پابەندی بڕیاری دادگای فیدراڵی نەبوون و زەرەرمەندیش فەرمانبەرانن.

وتیشی، مووچە پاڵپشتیی یاسایی هەیە، هەم لەڕووی بودجەوە و هەم لەڕووی بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمیی هەردوو حکومەت، ئەم گرفتە دروستبووە.

ئاماژەی بەوەشدا، “دادگای فیدراڵی پێشتر پرسی مووچەی یەکلاییکردووەتەوە و باسیلەوەکردووە، دەبێت مووچەی فەرمانبەران تێکەڵاوی ململانێی سیاسی نەکرێت و مانگانە لەکاتی خۆیدا، وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق بدرێت”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیشدەکاتەوە، “گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بە پلەی یەکەم لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی ڕۆشنبیریی په‌رله‌مان: ناكرێت خه‌ڵك لاسایی شەقامەكانی ڕۆژئاوا بكاتەوە

بریارده‌ری لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هه‌ندێك له‌ كه‌سه‌ دیاره‌كانی كوردستان، كه‌ هه‌ندێك بابه‌ت ده‌وروژێنن و بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانەكەی سنووری قەرەداغ خەمێكی قووڵە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانەكەی سنووری قەرەداغ خەمێكی قووڵە و لەدڵەوە نیگەرانیكردم،…
Total
0
Share