سوپای ئەمریكا ئامادەیی بۆ “جەنگ لەگەڵ ئێران” ڕادەگەیەنێت

ئەمریكا “ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوە”

فەرماندەی ناوەندیی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، سوپای ئەمریكا سەرلەنوێ ڕێكدەخرێتەوە و دابەشدەكرێت لە سعودییە بە ئەگەری هەر ڕوبەڕوبوونەوەیەك لەگەڵ ئێران.

فرانك ماكێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ سایتی (دیڤینس وەن)ی ئەمریكی وتیشی، سوپای وڵاتەكەی كۆمەڵێك شوێن و بنكەی ئاسمانی لە بیابانی ڕۆژئاوای سعودییە بەكاردەهێنێت و، پەرە بە بژاردە جۆراوجۆرەكانی دەدات و قەبارە و جۆری بوونی سەربازی پتەودەكات، وەك ئەگەری هەر ڕوبەروبوونەوەیەك لەگەڵ ئێران، بەتایبەت بەهۆی پەرەپێدانی توانا سەربازییە موشەكییەكانی.

ڕێكخستنە نوێیەكە هەل بۆ فەرماندەیی سەربازیی ئەمریكا دەڕەخسێنێت بۆ دابەشكردنی هەزاران سەرباز كە لەئێستادا لە وڵاتانی كەنداون، لەنێویشیاندا بنكەی سەربازییەكانی لە قەتەر و كوەیت و ئیمارات و، دانانی فڕۆكە سەربازییەكان لە شوێنێكی دوور لە ئامانجی موشەكە ئێرانییەكان.

پێشتر ماكێنزی وتی، وڵاتەكەی “ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوە” لەكاتێكدا ئەگەر ئێران هێرشی بكاتەسەر لە ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس.

ئەوەشی وت، “ئامادەین بۆ بەرگری لە خۆمان و بەرگری لە هاوڕێ و هاوپەیمانەكانمان لە ناوچەكە، ئامادەین بۆ وەڵامدانەوە ئەگەر پێویستی كرد”.

پێشتر عەلی خامنەیی، ڕابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران لە تویتێكدا وتی، پێویستە ئەوەی فەرمانیكرد و ئەوەش كوشتنی قاسم سولەیمانی جێبەجێكرد باجی كارەكەیان بدەن، ئەم تۆڵەكردنەوەیە لە بەردەستدا دەبێت لە هەر هەلێكدا.

قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی دەستەی حەشدی شەعبی لە 3ی كانونی دووەمی ساڵی ڕابردوو لەمیانەی بۆردومانێكی ئاسمانی هێزەكانی ئەمریكادا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغداد كوژران.

بابەتی پێشتر

كۆیە.. ڕوداوێكی هاتوچۆ 9 قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری کارەبا: توانای وێستگەکانی کارەبا زۆر باشن تەنها کێشەی سوتەمەنیمان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share