كۆیە.. ڕوداوێكی هاتوچۆ 9 قوربانی لێكەوتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی كانونی دووەم، ڕوداوێكی هاتوچۆ لە سنووری كۆیە ڕویدا و بەهۆیەوە 9 هاوڵاتی برینداربوون.

عەقیدی مافناس- زاهیر محەمەد غەفوور، بەڕێوبەری پۆلیسی هاتوچۆی كۆیە لە لێدوانێكدا بۆ “ئێستا” وتی، “ڕوداوەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبیلی جۆری تۆیۆتا كرۆلادا لەسەر ڕێگەی نێوان کۆیە – تەقتەق ڕویداوە، بەوهۆیەوە 9 هاوڵاتی برینداربوون.”

بەڕێوبەری پۆلیسی هاتوچۆی كۆیە ئاشكرایكرد، “چوار لە بریندارەكان برینەكانیان سەختن و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، بۆیە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر كراون.”

لەبارەی هۆكاری ڕوداوەكەوە، عەقیدی مافناس- زاهیر محەمەد غەفوور ڕایگەیاند، “یەكێ لەو دوو ئۆتۆمبیلە لە یوتێرنێكدا سووڕاوەتەوە و ڕۆیشتووەتە سەر سایدی بەرانبەر و ئۆتۆمبیلەكەی تر لێیداوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆماندۆی کوردستان خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەشی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن دەکات

کۆماندۆی کوردستان خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەشی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن دەکات. فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ڕایگەیاند، لەژێر دروشمی “لە…
Total
0
Share