وەزیری نەوتی عێراق: دەمانەوێت بگەینە ئاستێک کە بەرهەمە نەوتییەکان هەناردەی دەرەوە بکەین

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامانجیان ئەوەیە کە عێراق ببێتە بەرهەمهێنەرێکی سەرەکیی بەرهەمە نەوتییەکان و بەرهەمەکان هەناردەی دەرەوە بکرێن.

حەیان عەبدولغەنی، وزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، توانیومانە پێشکەوتنێکی گەورە لە پاڵاوتن و بەرهەمهێنانی نەوتدا بەدەستبهێنین، هەروەها گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێوی، ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەین کە یەدەگمان هێندە زۆرببێت کە بڕێکی ئەو یەدەگە هەڵبگرین بۆ باری لەناکاو.

دەشڵێت، لە هەوڵداین لە بواری پاڵاوتنی نەوتدا، پەیڕەوی شێواز و تەکنیکە مۆدێرنەکان بکەین و ببینە نموونەیەکی دیار لە ناوچەکەدا، بەمەش ئامانجمان ئەوەیە عێراق ببێتە بەرهەمهێنەرێکی سەرەکیی و بەرهەمە نەوتییەکانمان هەناردەی دەرەوە بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share