ئەو مامۆستایەی بەسترایەوە بە تەختی نەخۆشخانەی هاوسەرەکەیەوە دۆسیەکەی بڕیاری لێدرا

ئەمڕۆ دوای سێ ساڵ دۆسیەی ئەو مامۆستایەی لە کەرکوک کەلەپچەکرا بە تەختی هاوسەرەكەیەوە لە نەخۆشخانە یەکلاییکرایەوە و پۆلیسێک بەو تاوانە سزادرا.

دادگای كەركوك بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای شەش مانگ زیندانیکردن بەسەر پۆلیسێكدا کە لەسەر سكاڵای مامۆستا محەمەد جەباری دادگایی کرا.

ئەو مامۆستایە سکاڵای لەسەر ئەو پۆلیسەی نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک تۆمارکردبوو بە تۆمەتی ئەوەی کەلەپچەی کردووە بە تەختی نەخۆشخانەکەوە لەکاتێکدا هاوسەرەکەی نەخۆشبووە و تا گیانلەدەستدانی هاوژینەکەی بە کەلەپچەکراوی هێڵراوەتەوە.

کێشەی مامۆستا محەمەد جەباری دەگەڕێتەوە بۆ 12ـی تەمموزی ساڵی 2020 كاتێك له‌سه‌ر دابینكردنی ئۆكسجین بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌ تووشبووی كۆرۆنا بوو له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی كەركوك بووه‌ بە کێشەی و له‌وكاته‌دا ئامێرێكی پزیشكیی تایبه‌ت به‌ هه‌ناسه‌دانی شكاندووە بەوهۆیەوە پۆلیس دەستگیریان كرد و کەلپچەیان کردووە بە قەرەوێڵەی هاوژینەکەیەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی داوە مووچەی ئەمساڵ مسۆگەرە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، قسەی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی چارەنووسی مووچەوە، ئاشكرادەکات. غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share