سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: رێکارەکانی ناردنی مووچە چەند رۆژێکی دیکە دەخایەنێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بۆ ناردنی پارەی مووچە چاوەڕێی بەغدادن و رێکارەکانیش چەند رۆژێکی دیکە دەخایەنێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەی راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی حەوت ئامادەکراوە و چاوەڕێن بەغداد پارەی مووچەی ئەو مانگە بنێرێت، بەڵام چەند رێکارێک لە وەزارەتی دارایی عێراق ماون و چەند رۆژێکی پێدەچێت.

وتیشی، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی یەكێتی: ڕێگەنا‌دەین سلێمانی بکرێتە قوربانیی ململانێ و نائارامییه‌ سیاسییەکان

سەرۆكایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە و لە ڕووداوە كۆمه‌ڵایه‌تی، مێژوویی، سیاسی، ڕووناکبیری و ئەدەبییه‌كاندا ڕه‌چه‌شكێن بووه…
Total
0
Share