رۆیتەرز: ئێران بۆمب لە گەرووی هورمز جێگیردەکات

ئاژانسی رۆیتەرز رایدەگەیەنێت، ئێران دەیان بۆمبی ژێردەریای بە کەشتی بارکردووە بۆ گەرووی هورمز، وەک ئامادەکارییەک بۆ داخستنی گەرووەکە.

ئاژانسەکە لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، “ئێران ماوەیەکی کەم دوای هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، دەستی بە بارکردنی بۆمب بۆ گەرووی هورمز کردووە و تائێستاش بەردەوامە”.

ئەو دوو بەرپرسە ئاشکرایان نەکردووە کە چۆن ئەمریکا زانیاریی لەبارەی ئەو بۆمبانەوە دەستکەوتووە، بەڵام بە وتەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەو جۆرە زانیارییانە لە رێگەی وێنەی مانگی دەستکرد، سەرچاوەی نهێنی، یان تێکەڵەیەک لە هەردووکی، کۆدەکرێنەوە.

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردووە، بارکردنی ئەو بۆمبانە ئەوە نیشاندەدات، کە تاران جددییە لە داخستنی گەرووی هورمز، کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین هێڵەکانی کەشتیوانی لە جیهاندا و رێیەكی گرنگە بۆ گواستنەوەی كەشتیگەلی نەوتی بۆ بازاڕی جیهانیی نەوت.

گەرووی هورمز، لە باكوورەوە بە بەندەر عەباسی سەر بە پارێزگای هورمزگانی ئێران دەستپێدەكات، لە باشوورەوە بە پارێزگای موسەندمی سەڵتەنەی عومان، كۆتاییدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانی تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچیان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەدەستنەگەیشتووە. ئاڵپ ئەرسڵان بەیرەقدار، وەزیری وزەی تورکیا…
زیاتر ببینە

لەدوای جێهێشتنی عێراق پلاسخارت پۆستێکی نوێ وەردەگرێت

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دوای تەواوبوونی کارەکانی…
Total
0
Share