گەشتوگوزاری دوکان: ژمارەیەکی زۆری گەشتیار روویان لە دوکان کردووە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، رایگەیاند، “ژمارەیەکی زۆری گەشتیار روویان لە دوکان کردووە”.

رێژین رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روویان لە شوێنەگەشتیارییەکانی دوکان کردووە و چاوەڕوانی هاتنی ژمارەیەکی زۆرتریش دەکەین.

وتیشی، بەتایبەت لە ئێوارەی دوێنێوە جوڵەیەکی باش لە شوێنە گەشتیارییەکانی دوکاندا هەیە و زۆرینەی گەشتیاران لە ناوەراست و خوارووی عێراقەوە هاتوون، چەند پشووەکانیش زیاتربن کاریگەری لەسەر زیادبوونی گەشتیار دەکەن.

لەبارەی ئاماری گەشتیاران، رێژین رەئوف رایگەیاند، “لەگەڵ کۆتاییهاتنی جەژن ئامارەکان بڵاودەکەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سایلۆی سلێمانی بۆ جوتیاران: دەتوانن شایستە داراییەکانتان وەربگرن

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتووە و داوادەکات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی. سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

كۆمەڵی دادگەری: پێویستە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هەرێم بكرێتە چوار بازنە

كۆمەڵی دادگەریی داوادەكات هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت و دەڵێت، “پێویسته‌ ڕایگشتی بزانێت كه‌ ئه‌وه‌ لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتن…
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەكارییەكانی دەستپێكردووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان. جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە…
Total
0
Share