قەیس خەزعەلى: هەرێم نەوت بە نرخى خۆڵ دەفرۆشێت

سەرکردەیەکى چوارچێوەى هەماهەنگى رایدەگەیەنێت، گرفتى خەرجنەکردنى مووچەى مووچەخۆران بەهۆى پابەندنەبوونى حکومەتى هەرێمە بە رادەستکردنى داهات.

قەیس خەزعەلى، ئەمیندارى گشتیی بزوتنەوەى عەسائیبى ئەهلى حەق ئەمڕۆ لە وتارى نوێى جەژنى قورباندا لە نەجەف رایگەیاند، تائێستا مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم دەستەبەر نەکراوە و هەندێک لە میدیاکانى کوردستان ئەو (خەزعەلى) بە بڕینى مووچە تۆمەتباردەکەن، بەڵام هۆکارەکەى ئەوەیە کە حکومەتى هەرێم داهاتى نەوت رادەستى بەغداد ناکات و بە نرخى “خۆڵ” دەیفرۆشێت.

وتیشى، “رۆڵەکانى گەلى عێراق مافیان هەیە و ئەرکیشیان لەسەرە بەبێ جیاکارى، بەرپرسیارێتیی وڵاتیش هەماهەنگى و هاوبەشى نەک لەسەر لایەک بەبێ لایەکەى دیکە”.

بەشێکى دیکەى کێشەکە ئەوەیە هەرێم داهاتى دەروازە رەسمى و ناڕەسمییەکان رادەستى بەغداد ناکات، خەزعەلى واى وت.

باسى لەوەشکرد، خێر و چاكەی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە مانەوەیاندایە لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ، نەوەك بیركردنەوە لە جیابوونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share