وێنە.. کارمەندێکی مین هەڵگرەوە لە شارباژێر مینێکی پێدا تەقییەوە

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتییەکەیان مینێکی پێدا تەقییەوەتەوە لەکاتی کارکردندا.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین، سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە 28 ی کانوونی دووەم، لەکاتی کاری پاکسازیکردندا کارمەند ( کامەران ئەنوەر کەریم ) لە دایکبووی ساڵی 1986 و دانیشتوی تەکییەی کاکەمەند لە قەزای چەمچەماڵ، کارمەندی تیمی ( CMAT 115  ) لە ڕێکخراوی ( MAG  ) لە گێڵگە مینی شیوی لالۆمەڕی – G4 لە گوندی وڵیاوای سەر بە ناحیەی زەلان لە قەزای شارباژێری پارێزگای سلێمانی لەکاتی پرۆسەی پاکسازی میندا لەو کێلگە مینە بەھۆی مینێکی دژە کەسی کڵپەداری (  VS50 ) بریندار بوو لەدوای ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ چارەسەری پیویستی لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە بۆ ئەنجامدراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە  .

بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری مین داوا لە ھاوڵاتییان دەکات، لەبەر مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی خۆیان بە دوور بگرن لە ھەر شوێنێک کە مەترسی مین و تەقەمەنی لێ بکرێت و لە ئەگەری بوونی ھەر مین و تەقەمەنییەک بەزووترین کات تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی مینی لێ ئاگادار بکەنەوە.

 

بابەتی پێشتر

تۆماس توخێل لە دووەم ڕاهێنانەوە یاریزانانی چێڵسی سەرسامکردووە

بابەتی دواتر

یەكلاكردنەوەی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق دوادەكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share