بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی: سبەینێ لە خوێندنگە ناحکومییەکان پشووی رەسمییە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە سبەینێ لە خوێندنگە ناحکومییەکان پشووی رەسمییە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانیدا هاتووە، سبەینێ یەکشەممە بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان لەسەرجەم خوێندگە ناحکومییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پشووە.

ئاشکراشیکرد، بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان سەرپشککراون بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکە ئیداریەکانیان بۆ بڕیاردان بە پێی بارودۆخی کەشوهەوای سنوورەکانیان سەبارەت بە پشووی سبەینێ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین: تۆمەتبارێکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی قەڵادزێ دەستگیرکرا

پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی قەڵادزێ دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بریندارێک بەناوی (س…
Total
0
Share