فارس عیسا: ھەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەھێزترە كە بەغداد پیلانی بۆ داناوە

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێم لە بەغداد رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان خاوەن ھێز و ئیرادەیەکی زۆر باشە، ئەوەی ئەوان دەیانەوێت و پیلانیان بۆ داناوە، ھەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەھێزترە.

فارس عیسا رایگەیاند، عێراق ھیچ بڕوای بە رێککەوتن و ھاوبەشی و فیدراڵیەت نییە و ئەوەی ئێستا دەیکەنە کێشە بۆ ھەرێم سیاسییە و دەیانەوێت ھەموو دەسەڵاتەکان مەرکەزی بن و هەموو شتێک لە دەست ئەواندا بێت و بە ئارەزووی خۆیان مامەڵە بکەن،

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرێمی کوردستان بەھێزە و رێگای زۆری لەپێشە بیگرێتە بەر لە رووی یاساییەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ھەرێمیشەوە، خاوەن ھێز و ئیرادەیەکی زۆر باشە، ئەوەی ئەوان دەیانەوێت و پلانیان بۆ داناوە، زۆر لەوە بەھێزترە.

جەختیشیکردەوە، ھەرێمی کوردستان پابەندی ھەموو رێککەوتنەکان بووە بەپێی دەستووری عێراق، بەڵام ئەوە عێراقە دەستوور جێبەجێ ناکات و بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاری دێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تا کەی هاوڵاتییان دەتوانن بێبەرامبەر خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆماربکەن؟

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕکردنەوەی بێبەرامبەری فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک، تاوەکو 20ی تشرینی دووەم، بەردەوامدەبێت. وەزارەتی بازرگانی…
Total
0
Share