قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە براوەی خەڵاتی شەهید نەقیب محەمەد دەكات

جێگری سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لە یەكەمین براوەی خەڵاتی شەهید نەقیب محەمەد لەتیف دەكات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لە عەقیدی مافپەروەر فازڵ فاخر لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە دهۆك دەكات بەبۆنەی وەرگرتنی یەكەمین خەڵاتی ساڵانەی شەهید نەقیب محەمەد و، هیوای سەركەوتنی زیاتر و بەردەوامی لە ئەركەكەیدا بۆ دەخوازێت.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێكدا بە شێوەزاری كرمانجی دەشڵێت، “ناوی شەهید نەقیب محەمەد لەتیف بووە بە مەدالیای شەرەف و شانازی، هەموو ساڵێك پێشكەشی ئەو كەسانە دەكرێت كە تێكۆشان بۆ رێگری لە توندوتیژی دژ بە ژنان دەكەن”.

ئەمڕۆ لە دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی نەقیب محەمەد لەتیف، لەژێر دروشمی (هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە) یەكەمین رێوڕەسمی ساڵانەی خەڵاتی شەهید محەمەد لەتیف لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

 

بابەتی پێشتر

سبەینێ لە چەند شوێنێک نەوت دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

لە قەزای خەلیفان ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share