هاتوچۆی هەولێر: گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە پێشانگەكانی جوانكاری نایاساییە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو شۆفێرانەی خوازیارن تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان بگۆڕن بۆ زمانی “ئینگلیزی و باریك”، دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ بكەن بۆ گۆڕینی تابلۆكە نەك پێشانگەكانی جوانكاری ئەو كارە نایاساییە بكەن.

ڕائید فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەر شۆفێرێك خوازیارە تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی بگۆڕێت بۆ تابلۆی زمانی “ئینگلیزی و باریك” پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ بكات نەك لە پێشانگەكانی جوانكاریی ئۆتۆمبێل كە نایاساییە.

ئاماژەی بەوە كرد، “بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ زمانی “ئینگلیزی و باریك” كات دیارینەكراوە و شۆفێران دەتوانن ئەو تابلۆیە بە ئۆتۆمبێلەكەیانەوە بێت تا ئەو كاتەی دەیانەوێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی تەندروستی لە قۆناغەکانی کۆتاییدان

وەزیری تەندروستیی هەرێم، رایدەگەیەنێت، ” کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی تەندروستی لە قۆناغەکانی کۆتاییدان”. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم،…
Total
0
Share