دوای سێ ساڵ لە ڕوخاندنی سایلۆی سلێمانی بۆچی هێشتا شوێنەکەی بە چۆڵی ماوەتەوە؟

سێ ساڵ پێش ئێستا سایلۆی سلێمانی لەلایەن کۆمپانیایەکەوە ڕوخێندرا، بڕیاربوو دوای ڕوخاندنەکە شوێنەکەی بکرێت بە باخ و هۆتێل و ڕیستۆرانت، بە شێوازی داون تاون، بەڵام تاوەکو ئێستا بەردێک لەو شوێنە دانەنراوە.

پلانی پرۆژەکە بەوجۆرەیە کە بەشێکی بکرێت بە باخ و سەوزای کە دەکاتە ٪25ی ئەو زەوییەی بۆی دابینکراوە و بەشێکی دیکەی بکرێت بە هۆتێل و ڕیستۆرانت، بەڵام کێشەی پاکنەبوونەوەی شوێنی پڕۆژەکە بە تەواوی بووەتە هۆی پەککەوتنی کارەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار.

کێشەی پەککەوتنی پڕۆژەکە چییە؟

وەبەرهێنانی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆەژەکە لە شوێنی سایلۆ کۆنەکەی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکەن کە هۆکاری سەرەکیی پەککەوتنی پڕۆژەکە کارگەیەکی دروستکردنی ئاردە لە شوێنی سایلۆ کۆنەکە، سەرەڕای ئەوەی 7 ساڵە ماوەی کارکردنی بەسەرچووە، بەڵام هێشتا کارگەکە لەوشوێنە لانەبراوە.

کارگەیەکی دروستکردنی ئارد لە شوێنەکە کێشەی بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە دروستکردووە

عەزیز سەعید، بەڕێوبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی لەسەر ئەو پڕۆژەیە بە ئێستای وت، “سێ ساڵ تێپەڕیووە بەسەر ڕوخاندنی سایلۆی سلێمانیدا، ئێمە بەردەوام لە هەماهەنگیداین لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار، تا ئێستا نەخشەی پڕۆژەکە وەک خۆی ماوەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت شوێنی پڕۆژەکە پاکبکرێتەوە و ئامادەبێت”.

چاوان ئەکرەم، بەڕێوبەری کارگێڕی لە کۆمپانیای هیوا ڕەئوف، کە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەیەکە لە شوێنی سایلۆ کۆنەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “دوای ڕوخاندنی سایلۆی کۆنی سلێمانی ئێمە ئامادەبووین بۆ کارکردن لە پڕۆژەکەماندا کە پڕۆژەیە لە شێوازی داون تاون، بەڵام بەهۆی ئەوەی کارگەیەکی دروستکردنی ئارد لە شوێنەکە کێشەی بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە دروستکردووە، تا ئێستا هیچ هەنگاوێک لە پڕۆژەکە نەچووەتە پێشەوە”.

بەڕێوبەری کارگێڕی لە کۆمپانیای هیوا ڕەئوف وتیشی، ” بەردەوام هەماهەنگیمان لەگەڵ وەبەرهێنانی سلێمانیدا هەیە، کە پڕۆژەکە هیچ گۆڕانکاریی تێدا نەکراوە و وەستانیشی پەیوەستە بە ئامادەنەبوونی شوێنەکەوە”.

ساڵی 2018 سایلۆی سلێمانی، بەهۆی نەشیاوی شوێنەکەوە بۆ سایلۆ ڕوخێندرا و کۆمپانیای هیوا ڕەئوف بەلێنیدا لە شوێنەکەی سایلۆیەکی مۆدێرن لە پارێزگای سلێمانی دروست بکات، لە پاش ڕوخاندنیشی سایلۆیەکی دیکە لە قەزای سەیدسادق دروستکرا.

بابەتی پێشتر

گەمارۆی سەر حەسەكە و قامیشلۆ هەڵگیرا

بابەتی دواتر

پاپا سورە لەسەر سەردانكردنی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمریكا پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەپاڵپشتیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، جنیڤەرگالیتۆ، جێگری…
Total
0
Share