پەرلەمانتارێك: مووچەی هەشت مانگی داهاتوو كەوتە بەردەم مەترسییەوە

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ بە نووسراوی ژمارە 14502 دەربارەی مووچەی مانگی پێنج حكومەتی هەرێمی ئاگاداركردووەتەوە گوایە تەرخانكراوی دارایی هەرێم 12.67 % لە یاسای بودجەی سێ ساڵی كۆتاییهاتووە.

راشیگەیاندووە، ئەمەشی بەو جۆرە هەژماركردووە هەموو داهاتی نەوتی و نانەوتیی هەرێمی بۆ ساڵی 2023 – 2024 – 2025 ئەژماركردووە لەگەڵ ئەوەی كەناردوویەتی بۆ هەرێم.

دەشڵێت، “ئەمەش پێشهاتێكی نوێیە و ساڵی رابردوو بۆ بودجەی 2024 بەغداد لە مانگی 10 ئەمە روویدا ئەمساڵ بۆ بودجەی 2025 لە مانگی پێنج ئەمە بە هەرێم دەڵێت”.

باسی لەوەش كردووە، ئەم بابەتە پێویستی بە هەڵوێستە و كێشمەكێشی نوێ هەیە و مووچەی هەشت مانگی خەڵك دەخاتە بەردەم مەترسی و داهاتی نەوت كە هەرێم بردوویەتی و نادیارە و داهاتی ناوخۆش یەك لەسەر پێنجی گەڕێندراوەتەوە بۆ بەغداد مووچەی هەشت مانگی ئاییندەی خستووەتە بەردەم مەترسییەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share