بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بارانبارین لە سنووری سلێمانی، 1000 ملیمی تێپەڕاند.
جەوهەر حەمەلاو، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕی بارانی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە سلێمانی، 19.6 ملیم بووە، بەمەش کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵ گەیشتە 1007.9 ملیم.
وتیشی، ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتانە، بڕی 321.2 ملیم باران باریبوو، بەمەش ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، سێ هێندە باران زیاتر باریوە.