بریکاری وەزیری تەندروستیی: دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەسەر داهاتی ناوخۆ دادەمەزرێن

بریکاری وەزیری تەندروستیی، رایگەیاند، دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەسەر داهاتی ناوخۆ دادەمەزرێن لەپێناو دروستنەبوونی کێشەی تەندروستیی.

رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، بڕیاردراوە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە قۆناغی سەرەتادا لەسەر داهاتی ناوخۆ دابمەزرێن لەپێناو دروستنەبوونی کێشەی تەندروستیی.

وتیشی، ژمارەی دەرچووانی پزیشکی لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەگاتە 778 دەرچوو و چەند مانگێک بەسەر دانەمەزراندییاندا تێپەڕبووە، بەڵام پێشبینی چارەسەرکردنی کێشەکانییان لەساڵی داهاتوودا دەکەن.

دەربارەی تەندروستیی مامۆستایان و فەرمانبەری مانگرتووی سلێمانی، ئاماژەی بەوەشدا، تەندروستییان جێگیرە و لەچەند رۆژی داهاتوودا دەچنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان و بارودۆخی تەندروستییان ئاسایی دەبێتەوە، هیواداریشم، ئەو پەیامەی کە مامۆستایانی مانگرتتوو لەپێانویدا ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە گەیشتبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پارێزگاریکردن لە دادگەری و دیموکراسی لە پێناو چەسپاندنی یاسا و پاراستنی مافی تاکەکان پرەنسیپی نەگۆڕمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی دادوەریی عێراقەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و جەختدەکاتەوە لە پابەندبوون…
Total
0
Share