لە سلێمانی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتردەكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە مەبەستی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا رێكخرا و كە تایبەت بوو بە كەمكوڕییەكان بەمەبەستی خێراكردنی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، لەگەڵ لیژنەی ئامادەكاریی بۆ پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری شارەوانیی سلێمانی کۆبووەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە تاوتوێكردن و بەدواداچوونی ئەو كەموكورتییانەی كە لە پڕۆسەكەدا هەیە ئەویش پەیوەندی بە فەرمانگە پەیوەندیدارەكانەوە هەیە و هەروەها پێداویستییەكان و بودجە و ستاف كە داواكرابوون تائێستا ڕەزامەندییان نەگەڕاوەتەوە تا بتوانرێت پڕۆسەكە خێراتربكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی توركی: ئەردۆغان گفتوگۆی لەگەڵ كورد دەستپێكردووەتەوە

ڕۆژنامەیەكی توركی باس لە دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی نێوان دەسەڵاتەكەی ئەردۆغان لەگەڵ كورد دەكات، میتی توركیا بۆ بەڕێوەبردنی گفتوگۆكان  ڕاسپێردراوە.…
زیاتر ببینە

هاوشێوەی بەشێك لە وڵاتان بە تاقیكردنەوە دەبێت
سیستمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەگۆڕدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێندرێتەوە و دەشڵێت، کاردەکات بۆ گۆڕینی…
Total
0
Share