نرخی نەوت دابەزی

بەهۆی ئەگەر بڕیاری ئۆپیک پڵەس بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.19% دابەزی و گەیشتە 64.62 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نرخی نەوتی خاوی تێکساسیش، بە رێژەی 0.24% دابەزی و گەیشتە 61.38 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

دوێنێ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە ناو گروپی ئۆپێک پڵەس بە میدیا جیهانییەکانی راگەیاند، هەشت ئەندامی ئەو گروپە لە 31ـی ئایاردا کۆدەبنەوە، کە رۆژێک زووترە لەوەی پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو.

سەرچاوەکە وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا ئەو وڵاتانە رەنگە رێکبکەون لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی 411 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا؛ کە ئەمەش کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت دەبێت و زیاتر نرخەکەی دادەبەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردستان لە حوزەیراندا 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە داهاتی نزیکەی دوو ملیار دۆلار هەناردە کردووە

کۆمپانیای (tankertrackers)ی جیهانی ئاشکرایکردووە، هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا نزیکەی 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، داهاتەکەشی زیاتر…
زیاتر ببینە

لە بەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراک هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی، لەبەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی…
Total
0
Share