دوای ئەو دابەزینەی دوێنێ سێشەممە بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی جارێکی دیکە بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بە 149 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات هەر ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار یەکسان بووە بە نۆ ملیۆن تمەنی ئێرانی.
هاوکات هەر 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە سێ هەزار و 500 لیرەی تورکی.