راپۆرتێک: نزیکەی سێ هەزار ملیاردێر لە جیهاندا هەن

راپۆرتێک ئاشکرایدەکات، لە ساڵی 2025 دا ژمارە ملیاردێرەکانی جیهان بۆ دوو هەزار و 919 کەس بەرزبووەتەوە کە کۆی گشتیی سامانەکەیان 15.8 ترلیۆن دۆلارە.

راپۆرتەکە لەلایەن بانکی یو بی ئێسی سویسری ئامادەکراوە کە تێیدا هاتووە، لە ساڵی 2025 زیادبوونێکی بەرچاو لە ژمارەی ملیاردێرەکانی جیهان روویداوە کە بەشێکیان پەیوەستن بە وەبەرهێنان لە زیرەکی دەستکردا.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە ساڵی 2025 بەراورد بە ساڵی 2024 رێژەی ملیاردێرەکان 13% زیادیان کردووە، ژمارەکە گەیشتووەتە دوو هەزار و 919 کەس بەرزبووەتەوە کە کۆی گشتیی سامانەکەیان 15.8 ترلیۆن دۆلارە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، تەنها لەمساڵدا 91 کەس بەهۆی وەرگرتنی میراتەوە بوونەتە ملیاردێر، پێشبینیشدەکرێت لە ساڵانی داهاتووتدا ژمارەکە زیاتربن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی داوە مووچەی ئەمساڵ مسۆگەرە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، قسەی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی چارەنووسی مووچەوە، ئاشكرادەکات. غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share