وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، “12 ملیۆن بەرمیل نەوت رادەستی بەغداد کراوە”.
کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “لەسەر داواکاریی وەزارەتی نەوتی عێراق رۆژی 25ی حوزەیرانی 2023، 12 ملیۆن بەرمیل نەوتمان رادەستی بەغداد کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی نەوت هیچ بڕە پارەیەکی بە کۆمپانیاکان نەداوە”.
باسی لەوەشکرد، کۆمپانیاکان دەڵێن، چ گرەنتییەک هەیە ئێمە جارێکی دیکە نەوت رادەستی بەغداد بکەین و لەبەرامبەردا شایستە داراییەکانمان پێبدات؟
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئەوەشی وت، “کۆمپانیاکانی نەوت دەڵێن نابێت دەستکاری گرێبەستەکان بکرێت و دەبێت وەکو خۆیان جێبەجێبکرێن”.