سۆران.. گەنجێك لە كاتی گەڕان بەدوای گیا بەهارییەكاندا بێسەروشوێن بووە

بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، گەنجێكی تەمەن 22 ساڵ خەڵكی ناحیەی سرێشمە، بەمەبەستی هێنانی گیا بەهارییەكان لە ناحیەی بلێ/چیای پرێسە بێسەروشوێن بووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ناوبراو لە كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆوە پەیوەندی لەگەڵیدا بڕاوە و چارەنووسی نادیارە، بە وتەی كەسوكارەكەی هاوڵاتیەكە ناوی (بەرهەم)ە لەگەڵ باوكی بووە و شوێنەكەش ناوچەیەكی شاخاوییە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیمەكانمان بەسەرپەرشتیی راستەوخۆی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سۆران و زیاتر لە دە تیم سەرقالی گەڕانن بە دوای ناوبراودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: پارتی بەم سیاسەتەی ئێستای دەیەوێت هەرێمی كوردستان بكات بە دوو بەشەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە حكومەتی هەرێمەوە 250 دیناری چاپ بۆ پرۆژەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی…
Total
0
Share