توركیا بە كۆمەكی دارایی “فەڵەستینییەكانی 48” لە عەفرین مزگەوت دروستدەكات

توركیا، لەڕێگەی بەخشینەكانی “فەڵەستینییەكانی 48″، لە عەفرین مزگەوت و ناوەندێكی لەبەركردنی قورئان دروستدەكات، ژمارەیەك فەڵەستینیی نیشتەجێی سوریاشی گواستوەتەوە بۆ عەفرینی داگیركراو.

“فەڵەستینییەكانی 48″، بەو فەڵەستینییانە دەگوترێت، كە ساڵی 1948 و دوای دروستكردنی دەوڵەتی ئیسرائیل، ناوچەكانی خۆیان جێنەهێشت و تائێستا لەناو خاكی ئیسرائیلدا درێژە بەژیانی خۆیان دەدەن، پارێزگارییان لە ئایین و زمانی خۆیان كردووە و بەشداریی سیاسیشیان هەیە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز لە ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویكردەوە، توركیا لەڕێگەی كۆمپانیایەكی وڵاتەكەیەوە، لە عەفرین سەرقاڵی دروستكردنی مزگەوت و ناوەندێكی لەبەركردنی قورئانە، كە بە پاڵپشتیی دارایی بەخشینەكانی “فەڵەستینییەكانی 48” دروستدەكرێت.

مزگەوتەكە لە گوندی شادێریە-ی سەر بە ناحیەی شێراوا دروستدەكرێت، كە دانیشتوانەكەی كوردی ئێزدین، ئەمە جگە لەوەی توركیا بەنیازە 7 كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە گوند ‌و ناحیەكانی سەر بە عەفرین دروستبكات، كە بەشێكیان لە گوند و ناوچە ئێزدینشینەكانن.

پێشتریش توركیا فەڵەستینییەكانی نیشتەجێی سوریای بەكارهێناوە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرینی داگیركراو.‌

لەو چوارچێوەیەدا، ڕێكخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین، ئاماژەی بەوە كردووە، توركیا 500 خێزانی فەڵەستینیی لە ناوچە جیاوازەكانی سوریاوە گواستوەتەوە بۆ عەفرین و لە خانووی ئەو هاوڵاتییانەی ئاوارەبوون، نیشتەجێی كردوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتێک بۆ لادانی زیادەڕەوی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان ئەنجامدرا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێکیان بۆ لادانی زیادەڕەوی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان لە چەند گەڕەکێک ئەنجامدا. سەرۆکایەتیی…
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: هەوڵی سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا دەدەین

وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌ به‌ره‌ودان و سه‌رخستنی زیاتری پرۆسه‌ی چاكسازیی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا دەكەنەوە. لە…
Total
0
Share