بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 145 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو،100 دۆلار بە 145 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ناجێگیرە و نرخەكەی لە نێوان 145 بۆ 146 هەزار دیناردایە، لە ئەمساڵدا بەشێك لە بڕیار و رێكارەكانی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کۆیە: تەندروستی ئەو خوێندکارانەی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە جێگیرە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، چارەسەری پێویست بۆ ئەو خوێندکارانە کراوە کە بەهۆی ئاگرەکەی بەشە ناوخۆیی زانکۆی کۆیە…
Total
0
Share