سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان: هەر فەرمانبەرێکی هەرێم دوو بۆ سێ پلەبەرزکردنەوەی فەوتاوە

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، “هەر فەرمانبەرێکی هەرێم دوو بۆ سێ پلەبەرزکردنەوەی فەوتاوە”.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، رایگەیاند، ماوی نۆ ساڵە پلەبەرزکردنەوە لە هەرێمی کوردستان راگیراوە و هەر فەرمانبەرێکی هەرێم دوو بۆ سێ پلەبەرزکردنەوەی فەوتاوە.

وتیشی، “ئێستا عێراق داوا لە هەرێم دەکات زانیاریی ئەو فەرمانبەرانەیان بداتێ کە شایستەی پلەبەرزکردنەوەن”.

باسی لەوەکرد، راگرتنی پلەبەرزکردنەوە ستەمە لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت و پێویستە دەستپێبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنووسی نادیار بوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ تەرمی ئەو هاوڵاتییەیان دۆزییەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنوسی…
Total
0
Share