بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایدەکات، پلانی ساڵی نوێ جیاواز دەبێت و سەرنج دەخرێتە سەر وانەکانی وەرزش و هونەر.
بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، پلانی ساڵی نوێی خوێندنمان لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو زۆر جیاواز دەبێت، لە ساڵی نوێی خوێندندا، گرنگییەکی زۆر بە وانەکانی هونەر و وەرزش دەدەین، بە ئامانجی ئەوەی خوێندکاران چێژ ببینن، پاشان سوود لە لایەنە زانستییەکانی خوێندنگە وەربگرن.
وتیشی، جیا لە بوونی چەندین مامۆستا و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی زۆرباش، بەڵام کێشەی پەروەردەکردنی خوێندکارانمان هەیە و هەوڵدەدەین گرنگییەکی زۆر بەو پرسە بدەین.