میسر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر و بەغداد راگرت

میسر سەرجەم گەشتەکانی بۆ هەولێر و بەغداد راگرت.

ئەمڕۆ شەممە، کۆمپانیای نیشتمانیی میسر بۆ فڕۆکەوانی رایگەیاند، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و بەغداد راگرتووە.

بەپێی بەیاننامەی کۆمپانیاکە، راگرتنی گەشتەکان بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوەیە و تاوەکو دۆخەکە ئاسایی نەبێتەوە گەشتەکان دەستپێناکەنەوە.

باس لەوەش دەکات، ئەمڕۆ گەشتی ژمارە MS0719  کە بۆ عەمان دەڕۆیشت هەڵوەشاوەتەوە.

کۆمپانیاکە داوا لە گەشتیاران دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەیان پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاریی میسر بۆ فڕۆکەوانی بکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
Total
0
Share