بەگوێرەی دوایین ئامار، توشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا 100 ملیۆن كەسی تێپەڕاند و زیاتر لە 2 ملیۆن و 144 هەزار كەسیش مردوون.
لەكاتی بلاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، پێگەی “worldometers” كە تاكە سەرچاوەی فەرمییە بۆ بڵاوكردنەوەی ئاماری كۆرۆنا لە جیهاندا ڕایگەیاندووە، ژمارەی توشبوون لە جیهاندا گەیشتووەتە 100 ملیۆن و 10 هەزار و 10 كەس.
بەپێی هەمان پێگە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە جیهاندا بە هەمان هۆكار مردوون گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 144 هەزار و 141 كەس.
ژمارەی ئەو كەسانەشی تووشی كۆرۆنا بوون و دواتر چاكبوونەتەوە 72 ملیۆن و 12 هەزار و 172 كەسە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمیش، كۆی ئەو كەسانەی لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون بریتییە لە 105 هەزار و 702 كەس.
هەروەها 3 هەزار و 457 كەسیش لە هەرێم بە كۆرۆنا مردوون.