پۆلیسی سلێمانی: کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانیلەدەستدا

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، رایگەیاند، کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانیلەدەستدا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ کرێکارێک لەکاتی کارکردندا لە یەکێک لە کۆگاکانی راپەڕین کارەبا گرتوویەتی و کەوتووەتەخوارەوە دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، هێزەکانی پۆلیسی راپەڕین گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواستووەتەوە.

باسی لەوەشکرد، “ئەو کرێکارە کوردە و دانیشتووی سلێمانییە، تەمەنی سەرووی 30 ساڵە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە توانای وەرگرتنی نەخۆشیی تریان نییە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا توانای وەرگرتنی نەخۆشیی دیکەیان نییە و قاوشەکان پڕبوون.…
Total
0
Share