دارایی عێراق بڕیار لەبارەی مامۆستایانەوە دەدات

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، لیستی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ لیستی تەواوی مووچەخۆران دراوەتە بەغداد و بۆ ناردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەین.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیستی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ لیستی تەواوی مووچەخۆران دراوەتە بەغداد و بۆ ناردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەین كە پارەكەیان دەنێرێت یاخود نا و ئەگەر پارەكە رەوانەكرا ئەوا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست هاوشێوەی مووچەخۆرانی هەرێم لەسەر بەغداد دەبێت نەك داهاتی ناوخۆ.

دەشڵێت، ” هەوڵمانداوە كە مامۆستایانی گرێبەست لە بودجەی ساڵی 2025 بكرێنە هەمیشەیی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوێستان محەمەد: داوامانکردووە زەوی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بدرێت و مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رایدەگەیەنێت، “داوامانکردووە زەوی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بدرێت و مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت”.…
زیاتر ببینە

خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان داوای لێبوردن دەكات
کەموکوڕی لە ئێمە بووە و لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری دەكەین

خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەكە دەكات، شكستی بزوتنەوەكە لە هەڵبژاردن دەخاتە ئەستۆی خانەكە، دەڵێت،…
Total
0
Share