بانکی رافیدەین پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات و دەربارەی پێگە ئەلکترۆنییە ساختەکان ئاگادارییان دەکاتەوە.
بانکی رافیدەین راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو پەیج و پێگە ئەلکترۆنییانە دەگرینەبەر کە هەواڵ و زانیاریی ناڕاست بەناوی بانکی رافیدەینەوە بڵاودەکەنەوە.
دەشڵێت، هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە خۆیان بەدوور بگرن لە مامەڵەکردن و نزیکبوونەوە لە هەر پێگەیەکی ئەلکترۆنی ساختە، کە زانیاری ناڕاست و گوماناوی بڵاودەکاتەوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، بانکەکەمان لەگەڵ سەنتەری ئاسایشی ئەلکترۆنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگی راگەیاندووە، و سەرجەم ئەو پێگە ئەلکترۆنییانەی تۆمارکردووە کە زانیاری ناڕاستییان بەناوی بانکی رافیدەینەوە بڵاوکردووەتەوە.