هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت وادەی دەنگدان لەسەر یاسای بودجە دیاریدەكات

كۆبوونەوەی پێشووتری هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ناوەڕاستی ئەم مانگە بە وادەی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجە دیاریدەكات.

ئەمڕۆ هاوپەیمانییەكە بە سەرۆكایەتیی عەمار حەكیم و بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا خاڵەكانی بەرنامەی كار پەیوەست بە كاروباری حكومەت، پەرلەمان و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان تاوتوێكرا كە حكومەتی خزمەتگوزاریی نیشتمانی دەتوانێت لە قۆناغی داهاتوودا پێشكەشی بكات، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوپەیمانی رۆژی 17ی ئەم مانگەی وەك وادەی سەرەتایی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دیاریكرد، پاش وەرگرتنی سەرجەم تێبینییەكان و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی بەجۆرێك گونجاو بێت لەگەڵ بەرنامەی حكومی.

سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنیش ئامادەبووان داوای ئامادەكردنی سەرجەم پێویستییەكانیان كرد بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەكە لە وادەی دیاریكراویدا لە كۆتایی ئەمساڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: ئەمڕۆ لە بەغداد کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەنجامدەدرێت

بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە بەغداد کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکانی نەوت بەڕێوەدەچێت.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: سەقامیگیریی رێژەیی لە هەڵئاواسانی ساڵانە بەدەستهاتووە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پلاندانان بەدیهێنانی سەقامگیریی رێژەیی لە پێوەرەکانی هەڵاوسانی ساڵانەدا راگەیاند. عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی رەسمی وەزارەتی پلاندانانی…
Total
0
Share