لەبارەی مووچەوە فەرمانبەران دڵنیادەكرێنەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هیچ مەترسیەك لەسەر مووچە نییە و دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری لەسەر مووچە نابێت.

حسێن موئنەس، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، حكومەتی عێراق چەند بژاردەیەكی لە بەردەمدایە و توانای تێپەڕاندنی قەیرانەكانی هەیە و بابەتی مووچەش هیچ گرفتێكی بۆ دروست نابێت.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كردووە، مانەوەی نرخی بەرمیلێك نەوت بە 70 دۆلار لە بودجەدا كاریگەریی نەرێنی لەسەر بودجەی عێراق دەبێت و پێویستە بە دەستكاری نرخی نەوت لە یاسای بودجەدا بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد ئەلیەوم: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت. ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی…
Total
0
Share