سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادەدەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادەدەکرێت.

یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کارکردن لە لیستی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە کارکردن لە لیستەکەدا کۆتاییدێت، هەروەها لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 12 دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، پاش تەواوکردنی لیستی مووچەی مانگی 11ی ئەمساڵ، وەزارەتی دارایی داوا لە یەکە ژمێریارییەکان دەکات کە بە زووترین کات لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادەبکرێت، تاوەکو پێش کۆتاییهاتنی ساڵی دارایی عێراق، لیستەکە بە سیستمی پەیرۆڵ بگاتە وەزارەتی دارایی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەڵەبجە مەرجی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریكرد

شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه‌، نووسراوێكی ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كاندید و…
Total
0
Share