سودانی خۆی بۆ دوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ئامادە دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەوریەییەکی بەسەر ناوچەکانی هێڵی ستراتیژی نێوان سەڵاحەدین و نەینەوا ئەنجامدا و رایگەیاند، عێراق مافی هەیە بوونی هێزەکانى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە ناو وڵاتدا کۆتایی پێبهنێت.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە میانەی دەورییەکەیدا، سەردانی چەندین بنکەی سەربازیی عێراقی کردووە و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان کۆبوونەتەوە و پێی وتوون پێویستە هەموو کەموکوڕییەک چارەسەر بکرێت لە رووبەڕووبوونەوەی گروپە چەکدارەکان و پێویستە رێگە بە هیچ کردەوەیەک نەدرێت.

سودانی ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستکەوتى کۆتاییهێنان بە بوونى هێزەکانى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق نزیکە و پێویستە هێزە عێراقییەکان ئامادەبن بۆ باشترکردنی توانا سەربازییەکان و رێگریکردن لە هەر جۆرە گروپێکی چەکدار ببێتە مایەی مەترسی بۆ سەر عێراق.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمەریکا دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق هەیە، ئەمە جگە لە سەدان سەربازی وڵاتانی دیکە، کە ئەرکیان هاوکاریکردنی هێزە عێراقییەکانە بۆ رێگریکردن لە گەڕانەوەی گروپە چەکدارەکان، کە پێش ئەوەی لە ساڵی 2014دا ناوچەیەکی فراوانی عێراق و سوریای کۆنتڕۆڵکردبوو لەلایەن عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە شکستی هێنا.

بابەتی پێشتر

پنتاگۆن: وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەگەڕێتەوە سەر کار و ئەرکەکانی

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی زیادەڕەوی هاوڵاتییەك دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share