لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو برا گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری گەرمیان دوو برا کە خوێندکار بوون گیانیان لەدەستدا.

سامان عەلی داود وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی دێ سوتکی نزیک ناحیەی مەیدان رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک لە جۆری رینۆ و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا دوو کەس کە سواررەوی ماتۆڕەکە بوون و برای یەکتربوون گیانیان لەدەستداوە.

ئاشکراشیکرد، دوو قوربانییەکە تەمەنیان لەنێوان حەوت بۆ 10 ساڵاندایە و هەردووکیان خوێندکار بوون و لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ گەڕاونەتەوە، لە ئێستادا تەرمەکانیان بۆ پزیشکی دادی کەلار گواستراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: لەلایەن سیناتۆرەکانەوە بانگهێشتی ئەمریکا کرام

فەرماندەی گشتیی هەسەدە بەرەسمی بانگهێشتی ئەمریکا کرا. جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هـ.ـەسـ.ـەدە لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن…
Total
0
Share